ZNA- هەولێر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت؛ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ـەوە ٤٠١ سەرباز و ٤٠٣ جەندەرمە و ١١٦ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شەڕی پەکەکەدا کوژراون.
ئەردۆغان دەڵێت؛ لەو ساتەوە ٧٧٠ هاووڵاتی سیڤل بە دەستی پەکەکە کوژراون و زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی و ئەندامی هێزە چەکدارەکان بریندار بوون.
ئەردۆغان هەروەها گوتی: لە ئۆپەراسیۆنەکانی نێوخۆ و دەرەوەی تورکیا، دوازدە هەزار گەریلای پەکەکە کوژراون و زیاتر لە 17 هەزاریش لە چالاکی خراون.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |