English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی : لە ئێستادا پێنج حالەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا ھەیە
2021-02-20 [10:41 AM]

ZNA- ھەولێر




د. یٔاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ،سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ھەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە یٔامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە.


ھەروەھا گووتیشی : وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و یٔیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ یٔامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و ڕووپێوکردنیان و ھەماھەنگی کردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستی گشتی لە پارێزگاکان بۆ یٔاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و ھاوکاری کردن لە پێداویستیەکان.

ھەروەھا ڕاسپێردراوون بۆ چڕکردنەوەی ھەڵمەتی ھۆشیاری تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەلایەن ھاوڵاتیان و پتەوکردنی زیاتری ڕێکارەکان و پێداویستیەکانی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان.

لە یٔێستادا پێنج حالەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا ھەیە، بە یٔامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و ڕایدەگەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە.

تا یٔێستا لە ڕووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆلی چارەسەری ھیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID١٩ بەڵام بە ھەستیاریەوە چاودێری یٔەم ڤایرۆسە دەکەین.

یٔامادەکاری تەواو ھەیە بۆ ھەر ڕێکارێک کە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پشکنینی ھەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی تری عیراق ڕوو لە ھەرێم دەکەن.

د. یٔاسۆ حەوێزی 
وتەبێژی 
وەزارەتی تەندروستی
٢٠ شوبات ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad