ZNA - هه‌ولێر
به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌ی " كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان" مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ده‌كات، كه تێیدا به سه‌رۆكی حزبه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:
بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و گشت هێز و لایەنەکانی کوردستان، یەکڕیز و هاوهەڵوێست بن لە پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |