English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن: نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران به‌رده‌وامه‌، له‌ ھەولێر ڕێژه‌ی به‌شداریكردن ٦٠%ی تێپەڕاند
2021-02-20 [02:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٦٠%ی دەنگدەران بەشداریی بایۆمەتری دەنگدانیان کردووە و، بەرپرسی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش لە ھەولێر دەڵێت، پڕۆسەکە تا ١ی نیسان بەردەوامی دەبێت و ژمارەیەک کارمەندی نوێش دادەمەزرێن.

عەبدولڕەزاق موشیر، بەڕێوەبەری ئوفیسی پارێزگای ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە و رۆژانە تیمەکانی کۆمسیۆن لە ھەموو ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر سەرقاڵی ئەنجامدانی بایۆمەتریی دەنگدەران و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانن لەو کێشانەی ھەیانە.

وتيشی، رێژەی بەشداریکردن لە سنووری پارێزگای ھەولێر گەیشتووەتە٦٠%ی دەنگدەران و دەتوانم بڵێم سەرووی ئەو رێژەیەش تۆمار کراوە، پڕۆسەکەش بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن تا سەرەتای مانگی نیسانی داھاتوو بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری ئوفیسی پارێزگای ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بەپێی بڕیارێک، ژمارەی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ دوو مانگی دیکە زیاد دەکرێت بە مەبەستی بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمسیۆن لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و، بڕیارە ژمارەیەک کارمەندی نوێ بە گرێبەست دابمەزرێن.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad