ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له باكوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، فڕۆكه‌وانێك به چه‌كی قه‌ناس بریندار كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌وانێكی سوپای عێراق له تارمیه (20 كم باكوری به‌غدا) به گوللـه‌ی قه‌ناس له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه بریندار كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێزه‌كانی وشكانی و ئاسمانی عێراق گه‌مارۆی ژماره‌یه‌ك قه‌ناس به‌ده‌ستیان داوه، له‌لایه دیكه‌وه حكومه‌تی عێراق كوژرانی پێنج تیرۆرستی له‌م پرۆسه سه‌ربازییه راگه‌یاند.
به‌ترا
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |