English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەپارێزگاری ھەولێر کرد
2021-02-20 [07:02 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری ھەولێر، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر کرد و ھیوای سەرکەوتنی لەکار و ئەرکەکانی بۆ خواست.

ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی، جەختی لەھەموو پشتیوانیەکی پارێزگاری ھەولێر کردەوە بۆ سەرکەوتن لەکارەکانیدا و داوایکرد بەباشترین شێوە  خزمەتی سەرجەم دانیشتووان و پێکھاتە جیاوازەکانی پارێزگای ھەولێر بکرێت، بەتایبەتی خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری ھەولێر، زۆر سوپاسی سەرۆک بارزانی و پشتیوانیی بەڕێزیانیکرد  و دڵنیاییدا کە بە ھەموو شێوەیەک کار دەکات بۆئەوەی لە ئاست ڕاسپاردە و متمانە و چاوەڕوانیی جەنابیان بێت، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر و پێشخستنی پایتەختی ھەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad