ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی "Bad Boys for Life" لە سینەماکانی ئەڵمانیا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە توانی 18 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تەنها لە سینەماکانی ئەو وڵاتە بەدەستبێنێت، ئەمەش داهاتێکی باشە بۆ ئەم فیلمە لە سەردەمی کۆرۆنادا. سینەماکانی ئەڵمانیا زیانێکی زۆری بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێگەیشت و لە 2020ـدا بە بەراورد لەگەڵ 2019، داهاتی بە رێژەی 69٪ کەمی کرد. بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Bad Boys for Life" بە بودجەی 90 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرهەمهاتووە و هەریەکە لە مارتن لۆرەنس، ویل سمیس و ڤانیسا هادگنەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad