English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوری مالیكی باسی زیانەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەكات
2021-02-21 [07:57 AM]

ZNA – هەولێر


نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق  ئاشكرای دەكات، ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەم دۆخەی ئێستاوە بکرێت دەگەنە بنبەستی گەورە.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: "ئێمە دژی چاودێریکردنی هەڵبژاردن نین لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بەڵام بە تەواوەتی دژی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنین لە لایەن ئەوانەوە، چونکە ئەوە دەستوەردانە لە هەموو وردەکارییەکانی هەڵبژاردن و پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە، لە کاتێکدا ئەگەر هەڵبژاردن بەم دۆخەی ئێستاوە بکرێت، ئەوا دەگەینە بنبەستێکی گەورە."

نووری مالیکی ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەپێی یاسای ئێستای هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، ئەوان زیاتر لە 25 کورسیی پەرلەمان بەدەست دەهێنن، بەڵام ئەو یاسایە پەرلەمانێک بەرهەم دەهێنێت کە یەکگرتوو نابێت.

مالیكی دەڵێت: "بەهۆی ئەو یاسایەیشەوە ئەو فراکسیۆنە گەورانەی کە دەتوانن هەڵوێست بنوێنن، نامێنن. لە کاتێکدا مەرجەعییەت داوای کرد هەڵبژاردن بە بێگەردی بەڕێوەبچێت و پارێزراو بێت، بەڵام داوای سیستمی تایبەت و فرەبازنەیی نەکرد، بۆیە ئەگەر هەر پارێزگایەک بکرێتە دوو بازنەی هەڵبژاردن، باشترە."

مالیکی پێیوایە سیستمی سەرۆکایەتی لە سیستەمی پەرلەمانی باشترە، بەڵام دەڵێت ئێستا لە عێراق جێبەجێکردنی سیستمی سەرۆکایەتی ئەستەمە، چونکە سوننە و کورد پێی قایل نابن، شیعەیش رازی نابێت سەرۆکایەتیی وەزیرانی لە دەست دەربچێت.

سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایشی کرد: "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە لەگەڵ ئێران پەنا بۆ دانوستاندن دەبات. ئەگەر داوام لێبکەن منیش ئامادەم لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندیی عێراق نێوەندگیری لە نێوانیاندا بکەم."

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10 ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا لە 83 بازنەی هەڵبژاردندا بەڕێوەبچێت.

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad