ZNA – هەولێر سەرچاوەیەكی عێراقی رایگەیاند، دەیان سیاسی و سەرکردە و بەشێک لە خانەوادەکانیان ڤاکسینی کۆرۆنايان وەرگرتووە پێش پێش ئەوەی بگاتە ناوخۆی وڵات.
ماڵپەڕی روسیا تودەی لە زاری سەرچاوەیەكی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، هەزاران ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە دەست بەشێک لە بەرپرسانی حکومی و سیاسییەکان، کە بە دیاری لە وڵاتێکی عەرەبییەوە بۆیان نێردراوە.
ماڵپەرەكە ئەوەشی نوسیووە، ژەمە ڤاکسینەکان نزیکەی ١٠ هەزارە و بە سیاسییەکان و فەرماندەکانی سوپا و بەرپرسانی حکومەت و کەسایەتییە دیارەکان و بەشێک لە خانەوادەکانیان دراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی دواییدا، توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە هەڵکشانکردووە بە تایبەتی لەناو گەنجان و منداڵاندا.
وەزارەتی تەندروستی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر رایگەیاند لەكۆتایی ئەم مانگە ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |