ZNA-هەولێر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کەسێکیان دەستگیر کردووە کە هەڕەشەی لە کچێک کردووە وێنەی بڵاودەکاتەوە.
لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە کە رۆژی یەکشەممە 2021/02/21 تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵای یاسایی کچێک لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیر کراوە.
بە گوتەی پۆلیسی سلێمانی ئەو کچە ناوی "ش. ع. ق."ـە و لەدایکبووی 1994ە. تۆمەتبار هەڕەشەی لێکردووە ئەگەر پەیوەندییەکەی لەگەڵیدا بەردەوام نەبێت، وێنەی تایبەتی بڵاودەکاتەوە.
پۆلیسی سلێمانی باس لەوە دەکات کە توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و "ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |