ZNA - ههولێر
سەرچاوەیەک له سوپای عێراق ئاشكرای كرد، سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کرا کە شارەزایانی ئەمریکیی و فڕۆکەی "F16"ی عێراقی تیادا جێگیرکراوە.
ئەفسەرێکی سوپای عێراق بە پلەی موقەدەم رایگەیاند، سێ مووشەکی کاتیۆشا لەلایەن کەسانی نەناسراو ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد کرا.
ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، مووشەکەکان لە دەوروبەری بنکەکە کەوتنە خوارەوە و لە ئاکامدا دوو سەرباز بە سووکی برینداربوون.
ئەفسەرەکە ئاماژە بەوەشکرد کە بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین شارەزایانی ئەمریکیی و فڕۆکەی "F16"ی عێراقی تیادا جێگیرکراوە
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندووە.
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |