English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر دوو منداڵ دەبنە قوربانی رووداوێکی ھاتووچۆ 
2021-02-21 [03:00 AM]

ZNA - ھەولێر



گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی ھاتووچۆدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، سەرجەمیشیان لە یەک خێزان بوون.
 
فازڵ حاجی، گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، "شەوی رابردوو لە کاژێر ٠٠:٠٠ ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت بەرزی تایبەت لە شەقامی ھەولێر خەبات لەپشت [شەقامی] ١٢٠ مەتری بەھۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەرەو دوورگەی ناوەندی شەقام چوو و خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەبا و بەردەوام بوو لەسەر رۆیشتن لەنێوان دارەکانی جوانکاریی شەقام تاوەکو گەیشتە ستوونێکی دیکەی کارەبا، ئەویشی خست و پەڕییەوە بۆ سایدی ھاتن بۆ ھەولێر و پاش کەمێک رۆیشتن جارێکی دیکە بەسەر دوورگەی ناوەند کەوتەوە و ئینجا وەستا".
 
گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژەی بەوە کردووە "بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکە دوو منداڵ کە سەرنشین بوون گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە دایک و باوک و خوشک و برای یەکدی بوون و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە".
 
فازڵ حاجی نووسیویەتی "کارەسات لەدوای کارەسات، ھۆکارەکەش یەک شتە، ئەویش تیژڕۆییە"، باسی لەوەش کردووە "دوورترین کۆتایی کە ئەو رێگایە بتگەیێنێت قەزای خەباتە کە ٤٠ کیلۆمەتر دوورە لەو شوێنە، کە ئەگەر بە خێراییەکی ئاسایی بۆی بچیت، بە ماوەی نیو کاژێر پێی دەگەیت، ئەگەر بە خێرایی سەروو ١٢٠ کیلۆمەتر بڕۆیت وەکو خێرایی ئەو شۆفرلێتە، لەوانەیە ٥ خولەک گلبدەیتەوە".
 
گوتەبێژەکەی ھاتووچۆی ھەولێر دەشپرسێت "باشە زووتر گەیشتن بە ٥ خولەک ئەوە دەھێنێت ئەو ھەموو کارەساتەی بۆ بنێیتەوە؟ ئەوە دەھێنێت منداڵەکانتی بۆ بکەیتە قوربانی؟" دەشڵێت "ئەو دوو پرسیارە تەنیا بۆ ئەو باوکە نییە کە ئەو کارەساتەی نایەوە، بەڵکو بۆ ھەمووانە".





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad