English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ناوخۆ  ١٨٤ کەس دادەمەزرێنێت 
2021-02-21 [03:17 AM]

ZNA - ھەولێر



وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، پێویستی بە دامەزراندنی ١٨٤ کەس ھەیە وەک پۆلیسی پیادە. دامەزراندنەکەش لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەبێت. 
 
٥٠ ھەلی کاریان بۆ دەرچووی ناوەندییە، ٥٠ ھەلی کاریش بۆ دەرچووانی ئامادەییە بە ھەموو بەشەکانییەوە. ھاوکات ٢٥ ھەلی کار بۆ پەیمانگەی کۆمپیوتەر و ٥٩ ھەلی کار بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس. 
 
ئەوانەی ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن، پێویستە بڕوانامەکانیان لە یەکێک لەم پسپۆڕییانەدا بێت: 
 
- زیندەزانی
 
- کیمیا
 
- زانستی کۆمپیوتەر/ ئەندازەیی کۆمپیوتەر
 
- بەکالۆریۆس بەشێوەیەکی گشتی
 
مەرجەکانی پێشکێشکردنی داواکاریش بریتین لە: 
 
ئەوانەی رەگەزی مێن دەبێت باڵایان لە ١٦٠ سانتیمەتر کەمتر نەبێت و رەگەزی نێریش لە ١٧٠ سانتیمەتر کەمتر نەبێت. 
 
- تەمەنی پێشکێشکار لەنێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵدا بێت. 
 
- ٢٥ کەس لەسەر یەک پلەی وەزیفی پێشبڕکێ دەکەن و دوای پۆلێنکردنی فۆرمەکانیش، بەشێوازی تیروپشک، ئەو ١٨٤ پلەیە یەکلادەکرێنەوە. 

لەم لینکە زانیاری زیاتر وەربگرە 

https://www.moi.gov.krd/?fbclid=IwAR33z692QH7Kt31OktVULE448X_HJWnVRFKKllcyiuOPFROehmvDs9ipX3s





ئەم هەواڵە 7342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad