English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوشکی رۆژنامەنووسێکی تیرۆرکراو : خۆ براکەی منیش مندال و دایکی ھەبوو
2021-02-21 [04:36 AM]

ZNA- ھەولێر


خوشکی یەکێک لە رۆژنامەنووسە تیرۆرکراوەکان دەلێت تکایە بۆ جارێکیش بێت باسی راستیە شاراوەکان بکەن ، باسی زۆنی سەوزیش بکەن کە چۆن تاوانباران داڵدە دەدات ،کە چون دادگای بە سیاسی کردوە .

گولان حەسەن خوشکی رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو محەمەد حەسەن بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند براکەی منیش رۆڵەی هەیە دایکێکی جەرگ سوتاوی هەیە ئەی بۆچی سۆران عومەر ناچێتە بەردەم دادگا ئەو تاوانبارە بە کوشتنی براکەم .

گولان حەسەن گوتیشی سۆران عومەر  ئەرێ خۆ تۆ وتت یەکێتی ئەو رۆژە براکەتی تەهدید کردوە ! چەندین شتی ترت پێ وتم ! خێرە ئێستا هەمان حزب دەتپارێزێت لە دادگا .

خوشکی ئەو رۆژنامەنووسە گوتیشی ئەو هێزە بۆ وا ترسی لێنیشتوە رێگرە لە رێکاری یاسایی ئەم کەیسە. خۆزگە براکەی منیش زیندانی دەبو نەک وەکو ئێستا لە دووری ئەو لە چاوەروانیەکی سەخت دابين ،دەی با ئیتر یاسا سەروەر بێت لە زۆنی سەوز ،دەی با ئیتر  زۆنی سەوز سۆران عومەر داڵدە نەدات .

گولان حەسەن گوتیشی ئەرێ لە کوێی دنیا هەیە کەسێک دەکرێتە نوێنەری خەڵک  کە دەستی پیسە بە چەندین تاوان دواتر پارێزبەندی لەسەر هەڵدەگیرێت  ،ئینجا دەست لەکار دەکێشێتەوە لە ترسی سزای تاوانەکانی رادەکاتە سلێمانی !   لەکوێی دنیا هەیە کتابێکی دادگا بە چەندین مانگ  بێ وەڵام بێت ،ئەرێ خۆ ئێستا (سۆران عومەر)یش هاوڵاتیەکی ئاساییە ئەی کوا یاسا بۆ ئەمە کوا مافی براکەم.

 لە بەشێکی تری قسەکانی دا گووتی سۆران عومەر مافی براكەم تا هەتایە  لە ویژدانت زیندوو دەمێنێتەوە و عەزابت دەدات تا ئەوكاتەی دان بە ڕاستیەكان دەنێیی .فەرمو بە بەڵگەوە بێتاوانیت بسەلمێنە فەرمو بۆ جارێكیش بێت كەمێك لە قسەكانت بچۆ ، چیتر ویژدانت مەفرۆشە!   فەرمو بە کردار یاسا سەروەر بکە !  فەرمو ببە نمونەیەکی جوان  قسەکانت بکە کردار ،ئەگەر هێندە دڵنیای لە بێتاوانیت .

گولان حەسەن لە کۆتایی قسەکانی دا گووتی چەند سەیرە ئەم بەرێزە و نموونەکانی  بەردەوام  خەڵك چەواشە دەكەن ،بانگەشەی ئازادی دەکەن و دەڵێن دەبێت یاسا سەروەر بێت،ئەی کوا سەروەری یاسا لە زۆنی سەوز 
‏‎بۆ دەبێت ئەو بەرێزە  لەبەر بەرژەوەندیی خۆی و ترسی لەو حزبە ، شیرازەی خێزانێک تێک بدات و نەیەتە بەردەم دادگا باسی راستیەکان بکات.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad