English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێگەرد تاڵەبانی وه‌ڵامی وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەداتەوە
2021-02-22 [07:18 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئه‌وه‌ی له‌رۆژانی رابردوو، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق هۆشداریدایە هاوڵاتیان لە خواردنی جۆرێک مریشکی بەستوو له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌مۆر و باركۆدی ساخته‌ی بۆ به‌كارده‌هێندرێت، وه‌زیری  كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان  روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و  رایده‌گه‌ێنێت: مۆر و بارکۆدی سەر مریشکی بەستوو لە هەرێمی كوردستان، ساختەی تێدا ناکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری فەرمی وەزارەتی كشتوكاڵ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایگه‌یاندووه‌: ئەو بارکۆدەی کە لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵی و پەلەوەرییەکان هەیە، بە هیچ جۆرێک ساختەکاری تێدا ناکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد: بە بەرپرسانی بەغدامان وتووە، هەر بەرهەمێک کە لە هەرێمەوە هەناردەی ناوچەکانی عێراق دەکرێت، ئەگەر مۆر و بارکۆدی وەزارەتی کشتوکاڵی لەسەر نەبێت دەتوانن رێگری لە هاتنەناوەوەی بکەن.
 





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad