English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی عێراق: گەشبینم و لێکتێگەیشتنی باش لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە
2021-02-22 [07:55 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پێشفرۆشکردنی نەوتی راگرتووە و هەروەها دەڵێت گەشبینە بە رێککەوتنی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند ئەو کاتەی کە دەیانویست بایی 2 ملیار دۆلار نەوتەکەیان پێشفرۆش بکەن پێیانوابوو نرخی نەوت ناگەڕێتەوە سەرووی 40 دۆلار.

کۆمپانیای نەوتی ژینهوای چینی براوەی گرێبەستی وەرگرتنی نەوتی عێراق بوو بۆ ماوەی 5 ساڵ و بە مەرجی پێدانی پارەی پێشەکی بۆ ئەو نەوتەی کە وەریدەگرێت، بەڵام کە ئێستا نرخی نەوت گەیشتووەتە سەرووی 60 دۆلار، حکومەتی عێراق گرێبەستی پێشفرۆشکردنی نەوتەکەی راگرتووە.

رۆژی 18ی ئەم مانگە وەزارەتی نەوتی عێراق، قەبارە و داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و  ئاشکرای کرد 88 ملیۆن و 922 هەزار و 697 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، داهاتی ئەو نەوتەش نزیکەی 4 ملیار و 739 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار بووە، بەرمیلێک نەوتیش بە 53.586 دۆلار فرۆشراوە.

حکومەتی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ناردووە بۆ پەرلەمان، پرۆژەیاساکە لە لێژنەی دارایی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر کراوە و زۆربەی ماددە و بڕگەکانی دەستکاری کراوە، تەنیا پشکی هەرێمی کوردستان ماوە یەکلایی بکرێتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق گەشبینە بە وتووێژەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەوەی کە بگەنە رێککەوتن لەسەر بودجەی 2021 و دەڵێت: "لێکتێگەیشتنی باش لەو بارەیەوە هەیە".

ئیحسان عەبدولجەبار باس لە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان بوونەتە رابردوو و سەرکەوتوو نەبوون بۆ ئەم دۆخەی ئێستا و داهاتی پێویست ناگەڕێننەوە".

 

 





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad