English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بریندارێکی ھێرشە مووشەکیەکەی شاری ھەولێر گیانی لەدەستدا 
2021-02-22 [10:04 AM]

ZNA- ھەولێر



بژار موسا، گوتەبێژی  تەندروستی ھەولێر  رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی ھێرشە مووشەکییەکەی ھەولێر بە ناوی نەواف راشد لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا گیانی لەدەستدا.

شەوی ١٥ـی شوبات، یەکێک گروپە میلیشیاکانی عێراق، ١٤ مووشەکی ئاراستەی بنکەی سەربازیی ئەمەریکا و ھاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی ھەولێر کرد، بەھۆیەوە بەڵێندەرێک کە کاری بۆ ئەمەریکییەکان دەکرد گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون. ھەروەھا سەربازێکی ئەمەریکی و سێ ھاووڵاتیش برینداربوون. 

یەکێک لەو سێ بریندارە بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad