ZNA-هەولێر لەسەر داوای دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێکدەهێندرێت و دەستەکە دەڵێت، کاریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت لەسەر رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەسەر داوای دەستەکەیان و بە نووسراوی ژمارە (135/1) لە 1-12-2020، ئەنجوومەنی دادوەری بە فەرمانی ژمارە 1-1-117 لە 18-2-2021 بڕیاریاندا بە پێکهێنانی دادگایەکی تاوان بۆ دادگاییکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەکانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی کەیسەکانی گەندەڵی.
لە راگەیێندراوەکەدا دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری دەکات بۆ پەسندکردنی داواکەیان و پێیانوایە "ئەو هەنگاوە کاریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراکردنی یەکلاکردنەوەی کەیسەکان لە دادگا".
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |