ZNA - ههولێر
دهروازهی سنووریی سەر زێڕێ كه دهكهوێته سنوری قهزای ئامێدی دوای ١١مانگ لە داخستنی، ئەمڕۆ بە فەرمی جارێكی دیكە كرایەوە، سەرۆكی ژووری بازرگانیی دھۆكیش وتی، بڕیارە ئەو دەروازەیە ھاوشێوەی ئیبراھیم خەلیل لە ھاتوچۆی گەشتیارییەوە بكرێتە دەروازەیەكی بازرگانی.
ئەیاد حەسەن، سەرۆكی ژووری بازرگانیی پارێزگای دھۆك، گوتی، دوای ١١مانگ لە داخستنی خاڵی سنووریی سەرێ زێڕێ، ئەمڕۆ بە فەرمی جارێكی دیكە كرایەوە و ھاووڵاتیان دەتوانن لەو خاڵە سنوورییە ھاتوچۆ بكەن، چونكە ئەو خاڵە سنوورییە تەنھا بۆ ھاتوچۆكردنە و كاری بازرگانی لێ ئەنجام نادرێت.
حەسەن گوتیشی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پلانی ھەیە، لە ھاتوچۆی گەشتیارییەوە بیكاتە بازرگانی، ھاوشێوەی خاڵی سنووریی ئیبراھیم خەلیل، چونكە كردنەوەی ئەو خاڵە سنوورییە، ئاسانكاریی زۆری بۆ ھاووڵاتیان بە مەبەستی ھاتوچۆكردن كردووە.
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە كردنەوەی خاڵی سنووریی سەر زێڕێ و ئەمڕۆش بە فەرمی كرایەوە.
ئەو خاڵە سنوورییە دەكەوێتە سنووری قەزای ئامێدی و پێشتر رۆژانە ھاووڵاتیان ھاتوچۆیان لەو خاڵە سنوورییە دەكرد لە نێوان ھەرێم و توركیا، بەڵام دواتر داخرا و ئەمڕۆش بە فەرمی كرایەوە.
KDP.info
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |