English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ھۆڵەندا دەکات
2021-02-22 [02:19 AM]

ZNA- ھەولێر


 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٢/٢٢ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مایکل ڕێنتەنار، باڵیۆزی ھۆڵەندا لە عێراق، کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ھۆڵەندا، دەرفەتی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاریی بیانی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، ڕۆڵی ھۆڵەندا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، گفتوگۆی ھەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق، تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کوردستان بۆ پشتگیری و ھاوکارییەکانی ھۆڵەندا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، دووپاتی کردەوە کە بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبارتر بۆ ڕاکێشانی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاریی بیانی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئاسانکاری و یاسای ھاندەر و چاککردنی دۆخی بانکداری پێویستە و لەمبارەیەوە دەبێ ھەنگاوی باشتر بھاوێژرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز ھانز ئاکەربووم، کونسوڵی گشتیی ھۆڵەندا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی ڕادەبڕین لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و گرنگیی ڕۆڵی چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ھەڵبژاردنەکاندا، پرۆسەی چاکسازی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ڕێکار و ھەوڵەکان بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووریی عێراق و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، خرانە بەر باس.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad