English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خه‌دیجه‌ عومه‌ر: ئاسایشی نیشتمانی له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌
2021-02-22 [04:01 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئاسایشی نیشتمانی له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌ و نابێت رێ به‌ كه‌سانێك بدرێت به‌ ویستی خۆیان چییان بوێت بیكه‌ن.

خه‌دیجه‌ عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: دوو بنه‌مای سه‌ره‌كیمان له‌ بواری یاسادا هه‌یه‌، ئه‌و بنه‌ما یاساییانه‌ش له‌ هه‌موو ده‌ستووری وڵاتان و یاساكان جێگیر كراون و یاساكانیش بریتین له‌ چه‌ند خاڵێك؛ یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی دادی، كه‌س بۆی نییه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و ده‌ستوه‌ردان بكات له‌ كار و بڕیاره‌كانی. دووه‌م پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.

خه‌دیجه‌ گوتی: ئه‌وانه‌ دوو بنه‌مای سه‌ره‌كین و نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان تێدا بكرێت، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مان و حكوومه‌تیش بۆیان نییه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئیشوكاره‌كانی دادگا و بڕیاره‌كانی دادگا بكه‌ن، ده‌بێت دادگا ئازاد بێت بۆ خۆی و كاره‌كانی بكات، ئه‌و قسانه‌ی له‌ رابردوو له‌سه‌ر دادگاكان كراون، پێشێلكردنه‌ و نابێ بكرێن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی باسی له‌وه‌ش كرد: هه‌ندێ بابه‌ت هه‌یه‌ پێوه‌ندیی به‌ دادگاوه‌ هه‌یه‌ و نابێت كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و دادگا ده‌بێت قسه‌ی هه‌بێت، هه‌ندی پرس هه‌یه‌ پێوه‌سته‌ به‌ ئاسایشی نیشتمانی. 

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ هه‌موو وڵاتان ئاسایشی نیشتمانی له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ی كار بۆ تێكدانی ده‌كه‌ن، به‌ توندترین شێوه‌ سزا ده‌درێن، بۆچی ده‌بێت له‌ كوردستان رێ بدرێت ئه‌وه‌ بكرێت.

خه‌دیجه‌ عومه‌ر دیاریكرد: كه‌سانێك كه‌ ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌، ده‌بێت به‌ توندترین شێوه‌ سزا بدرێن و سزای خۆشیان به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكرێت.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad