ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەری جیهانی جێنیفەر گارنەر بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەمایی بەناوی Family Leave دەکات. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای نێتفلێکسە، بەمەش دەبێتە سێیەم فیلمی ئەو کۆمپانیاییە گارنەر تەمەن 48 ساڵ تێیدا بەشدار دەبێت. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە جۆری فیلمە کۆمێدییەکانە، تێیدا ئەو خانمە ئەکتەرە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. لەلایەکی دیکەوە جێنیفەر گارنەر لە فیلمێکی دیکەدا بەشدارە کە بەناویThe Adam Project یە و بەم دواییە وێنەگرتنی دەستیپێکردووە و لەەگەڵ ریان رینۆلدز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad