|
ZNA – هەولێر کیم کارداشیان ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی واقیعی داوای جیابوونەوەی لە هاوژینی کانیێ وێست راپەری ئەمریکی کردووە.
وێست و کارداشیان لە دوای حەوت ساڵ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، بابەتی جیابوونەوەیان بەشێوەیەکی فەرمی لە دادگایە.
کارداشیان داوای بەخێوکردنی هەرچوار مندالەکانیان بەشێوەی هاوبەش کردووە و کارداشیان مامەڵەی جیابوونەوەی بەشێوەیەکی فەرمی پێشکەش بە دادگا کردووە.
ئەوەی کە دەمێنێتەوە یەکلا بکرێتەوە دابەشکردنی سامانی ئەو ئەستێرەیە کە بە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەملێندرێت.
هەرچەند بابەتی جیابوونەوەی ئەو دوو هاوژینە بەرەو دادگا چووە، بەڵام کانیێ وێست ئەڵقەی هاوسەرگیری دووبارە لە پەنجەی کردووەتەوە.
کێشەی ئەو دوو هاوژینە لە دوای ئەوە دێت، کاتێک کانیێ وێست خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەربژێر کرد، لە یەکێک لە کەمپینەکاندا پشتگیری خۆی بۆ لەباربردنی منداڵ نیشاندا، ئەمەش کارداشیانی تووشی شۆککرد.
هەر ئەوەبوو وایکرد کارداشیان هاوژینی رازی بکات کە سەردانی پزیشکی دەروونی بکات.
ئەم هەواڵە 58جار خوێندراوەتەوە |