ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەری ئەمریکی کامیرۆن دیاز، بەنیاز نییە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە کاری ئەکتەری. ئەو خانمە لە میانەی پرۆگرامێکی رادیۆییدا بەناوی Quarantined With Bruce رایگەیاند، بڕیاری ئێستای ئەوەیە کە نایەوێت چیتر کاری نواندن بکات و دەیەوێت زیاتر ئاگاداری کچەکەی بێت. ئەو خانمە ئەکتەرە ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەرچەند ئەو ماوەی پێنج ساڵە لە ئەکتەری دوورکەوتووەتەوە، بەڵام ئەو بیری ئەو کارە ناکات. روونیشی کردەوە، ئەو ناتوانێت رۆژانە بۆ ماوەی 14 کاتژمێر کچەکەی بەتەنیا لە ماڵدا جێبهێڵێت کە رەنگە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر دروست ببێت. کامیرۆن دیاز تەمەن 48 ساڵ، هەرچەند ماوەی پێنج ساڵە بەشداری لە هیچ بەرهەمێکی نویدا نەکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی 140 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad