ZNA – هەولێر
چەندین جار گۆرانیبێژی جیهانی مارلین مانسۆن تۆمەتی تنودتیژی خێزانی خراوەتە پاڵ و ئێستا بەم تۆمەتە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا رایەگەیاندووە، مارلین مانسۆن ئێستا بە تەۆمەتی توندوتیژی خێزانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت کە لە ماوی 10 ساڵی رابردوودا لە دژی چەند ئافرەتێک ئەنجامی دابێت. بەپیی بەیاننامەی پۆلیس، ئەو گۆرانیبێژە تۆمەتی ئەنجامدانی توندوتیژی خێزانی لە 2009 و 2011 لە شاری ویست لە هۆلیوود خراوەتە پاڵ. بەر لە سێ هەفتە خانمە ئەکتەری سینەمایی ئیڤان راشێل کە دەستگیرانی ئەو گۆرانیبێژە بوو، رایگەیاند، مانسۆن دەستدرێژی سێکسی و جەستەیی کردووەتە سەری.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad