ZNA - هەولیر
فەرماندەیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێی هاوپەیمانان هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی داعش.
فەرماندەیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق رایگەیاند، دوای دەستکەوتنی زانیاریی هەواڵگری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق، فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەی وادی شای لە باشووری کەرکووک ٨ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش.
دوای ئەم هێرشانە، هێزە هاوبەشەکانی عێراق، عەمەلیاتێکی سەربازییان لە ناوچەکە ئەنجامدا و دەرکەوت، ٧ چەکداری داعش لە هێرشە ئاسمانییەکەدا کوژراون و دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراو و چەندین پارچەی چەک و تەقەمەنیش دۆزارنەوە.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |