ZNA - ھەولێر
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 23ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی كرۆتۆنی كرد.
خانمه پیره‌كه به‌ئاسانی توانی یاریه‌كه بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بباته‌وه.
گۆڵه‌كانیش هه‌ریه‌كه له کریستیانۆ ڕۆنالدۆ دوو گۆڵ به لێدانی سه‌ر و ویستۆن مەکینی له خوله‌كه‌كانی 38، 46 و 66 تۆمار کرد.
بەم بردنەوەیە، یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ چوە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا بە جیاوازی هەشت خاڵ لەگەڵ ئینتەری پێشەنگ.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |