English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی ناوچەی سەوز دەكات
2021-02-23 [07:51 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات و دەڵێت، "دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن."

 

 
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی ناوچەی سەوزی بەغدا،  ئەوەی خستووەتەڕوو، "نێردە دیبلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق و ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن".

مەسرور بارزانی دەشڵێت، "داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری کردەیی بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر و دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن."

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، چەندجارێک موشەکی جۆراوجۆر ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغداکراوە و شەوی رابردووش، بەپێی راگەیەنراوی شانەی ئەمنی عێراق، دوو موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتوونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ قوربانییەکی لێبکەوێتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad