ZNA-هەولێر وابڕیاره شاندی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی پڕۆژه یاسای بوودجه و درێژه به گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له باره‌ی پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2021 ،سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، هیشام سوهێل،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراقی بۆ هه‌واڵ گوتی: بوودجه گه‌یشتۆته قۆناغه‌كانی كۆتایی و ته‌نها رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ په‌سندكردنی ماوه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباوه‌ڕدان له رۆژانی داھاتوودا، پشكی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی 2021، یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |