English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا: ھەولی بەرزکردنەوەی کوالێتیی کەلوپەلی پڕۆژەکانی کارەبا دەدەین
2021-02-23 [03:39 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە دەمانەوێت ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەی کە لە پڕۆژەکانی دابەشکردنی کارەبا بەکاریان دەھێنین، کوالێتییەکەیان بەرز بکەینەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دەمانەوێت ئەو کەلوپەل و پێداویستییانەی کە لە پڕۆژەکانی دابەشکردنی کارەبا بەکاریان دەھێنین، کوالێتییەکەیان بەرز بکەینەوە بۆ ئەوەی شێوازی کارکردنی وێستگە و ئامێرەکانی کارەبا باشتر و بەھێزتر بن لەوەی ئێستا.

ھەروەھا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ ئەو مەبەستە بڕیار دراوە پێداچوونەوە و رێکخستن بۆ کوالێتیی کەلوپەلی بەکارھاتوو لە تۆڕەکانی کارەبا و پڕۆژەکانی دابەشکردنی کارەبا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا بکرێت.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad