English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دامەزراندنی دادگای تایبەت بە گەندەڵی ھەنگاوێکی گرنگە
2021-02-23 [03:43 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بۆ کەیسەکانی گەندەڵی لە  ھەرێمی کوردستان، زۆر گرنگە و دەبێت بە ھۆی زوو یەکلاییکردنەوەی کەیسەکان.

سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەبەر ئەوەی کەیسەکانی گەندەڵی لە دادگاکانی دیکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرا، بۆیە ‌درەنگ یەکلایی دەکرانەوە و کاتی زۆریان پێوست بوو.

جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان گووتی: دامەزراندنی ئەو دادگایە بۆ زوو یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی گرنگە، ئەو دادگایە تایبەت دەبێت بە کەیسەکانی گەندەڵی و پێوستە لایەنە سیاسییەکانیش پشتگیری ئەم ھەوڵەی حکوومەتی ھەرێـمی کوردستان بکەن.

ھەروەھا سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دامەزراندنی ئەو دادگایە، لەسەر داواکاریی دەستەی دەستپاکیی بووە، ئەنجوومەنی دادوەریی رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ئەو دادگایە دەربڕیوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad