English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر کەسێک دەستگیر کرا کە بە زەبری چەک پارەی لە خەلک وەرگرتووە
2021-02-23 [04:12 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، کەسێکمان دەستگیرکردووە کە رێگریی لە خەڵک کردووە و بە زەبر و ھەڕەشەی چەک پارە و مۆبایلی لە خەڵک سەندووە، ھەروەھا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ ئەو تۆمەتبارە تاوەکو ئێستا دانی بە شەش تاوانی رێگریکردندا ناوە.

رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ماوەیەک لەمەوبەر ھاووڵاتییەک سەردانی پۆلیسی کرد و سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکرد کە رێگریی لێکردووە، دوای سکاڵای ئەو ھاووڵاتییە تیمێکی بەدواداچوونمان پێکھێنا، لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانمان ناسنامە و شوێنەکەیمان دەستنیشانکرد، دواتر دەستگیرمان کرد، ئەو کەسە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ە و خەڵکی ھەولێرە، ماوەی نزیکەی سێ مانگە دەستیکراوە بە رێگریکردن لە خەڵک، بە دیاریکراویش لە شەواندا لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری و شەقامی بنەسڵاوە.
 
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر گووتی: لە لێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ ئەو تۆمەتبارە دانی بە شەش تاوانی رێگریکردندا ناوە بە چەک، لەو شەش حاڵەتەی ئەو باسی دەکات، جاری وا ھەبووە کەسەکە مۆبایلی پێبووە و ئەو مۆبایلەکەی لێسەندووە، جاری واش ھەبووە ھەزار دۆلار و ھەندێک جاریش حەوت ھەزار و ٥٠٠ دۆلاری لە خەڵک سەندووە، ئەوەش زۆرترین بڕە پارە بووە کە لەو رێگەیەوە لە خەڵکی سەندبێت.
 
ھەروەھا رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کاری ئەو گەنجە ئەوە بووە کە بە فێڵ خەڵکی راگرتووە و پرسیاری ناونیشانێکی کردووە، لەوکاتەشدا دەمانچەی لەسەر سەری ئەو کەسانە داناوە و داوای لێکردوون ھەرچییەکی پێبووە پێی بدات، ئێستا ئەو کەسە بەپێی ماددەی ٤٥٢ لە یاسای سزادانی عێراقی لای ئەوان بەندە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad