ZNA- هەولێر
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگایدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بلاوی کردوتەوە: ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی( ٢٣/٢/٢٠٢١ ) لە ژێر سەرپەرشتی بەرێز( عقيد وريا ئەرگۆشی ) بەرێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران، ھۆبەی ئابوری ئاسایشی کۆمەلگا لە چالاکییەکی بێ وێنە دا توانیان دەست بە سەر ( ٢٤٧٢ ) پاکەت دەرمانی ئاژەلی و ( ٥١٤٠ ) كيلوگرام كەلوپەلی ئۆتۆمبێل دا بگرن کە لە ناو چەندین بارھەلگر دا شاردرابوون و دەیانویست بە شێوەی نایاسایی و بە قاچاغ ھەناردەی وەلاتی ئێران بکەن، کە بە پێی رێنماییەکانی گومرگی و کشتوکالی ھەناردە کردنی ئەم جورە ماددە و کەرەستانە بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان قەدەغەیە.
لە دوای دەست بەسەرداگرتنیان پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوە بۆ وەرگرتنی رێکارەکانی گومرگی و یاسایی لە سەرپێچیکاران.
بە ناوی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەست خۆشی لە بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆمەلگای حاجی ئۆمەران دەکەین کە بەردەوام لە پێناو رێگری کردن لە کاری ناياسايى و بەگژداچوونەوەی كارى قاچاغى بە شەو و رۆژ ماندوونەناسانە لە ئەرک دان بۆ جێبەجێ کردنی رێنماییەکان و یاساکان و بەسزا گەیاندنی سەرپێچیکاران لەم دەروازەیە.
D.H
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |