English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر، ئەو مامۆستایەی بەسەرکردەوە کە بە چەقۆ ھێرشی کرایەسەر
2021-02-23 [07:21 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی لەیەکێک لەقوتابخانەکانی ھەولێر، قوتابییەک بەچەقۆ ھێرشی کردە سەر مامۆستایەک و برینداری کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە ٢٠٢١.٢.٢٣، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بەیاوەری مامۆستا دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر، ئەو مامۆستایە بەسەرکردەوە.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری ھەولێر وێڕای نیگەرانی خۆی لە بارەی ئەو ڕووداوەوە، لە دۆخی تەندروستی مامۆستا (محەمەد جەلال)ـی پرسی و ھیوای سەلامەتی بۆخواست، ئامادەیی ھەموو جۆرە پشتیوانی و ھاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا و تەئکیدی لەوەشکردەوە کە بە وردی چاودێری دۆخی تەندروستی مامۆستا دەکرێت تاوەکو بەسەلامەتی و بە خێرایی چاک ببێتەوە و  ڕایگەیاند: "لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی و سەلامەتی دەبین".





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad