ZNA – هەولێر
دانیشتوانی توڕەی شاری سەراوان لە پارێزگای بەلووچستانی رۆژهەڵاتی ئێران، دوای ئەوەی بە گژ پۆلیس و هێزی ئەمنی داهاتنەوە، بینای قایمقایمی شارەکەیان داگیر کرد.
دانیشتوانی سەراوان دوای تەقەكردنی هیزە ئەمنییەکانی ئێران لە کاسبکارانی بەلووچ و کوشتنی چوار کاسبکار، بەگژ هێزەکانی حکومەتدا هاتنەوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە رۆژهەڵاتی ئێرانەوە بڵاو دەبنەوە، خەڵکی تووڕە، دوای ئەوەی لە نێو شاری سەراوان هێرشیان کردە سەر هێزی ئەمنیی حکومەت، باڵەخانەی قایمەقایمی شارەکەشیان داگیر کرد.
دانیشتووانی پارێزگای بەلووچستانی ئێران موسوڵمانی سوننەن و سەر بە نەتەوەی بەلووچن. بەلووچەکان بە زۆری بەسەر دوو وڵاتی ئێران و پاکستاندا دابەش کراون.
دانیشتووانی بەلووچستان بە هۆی هەژارییەوە ناچارن لە سنووری ئێران و پاکستان کۆڵبەری بکەن و بەنزین و گازاویل بۆ دەرەوەی ئێران بگوازنەوە.
لە هەفتەی رابردووشدا گروپە نەتەوەخوازەکانی بەلووچ لە رۆژێکدا سێ پاسدار و سێ ئەندامی ئیتلاعاتی ئێرانیان کوشت.
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |