English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا کۆبووەوە
2021-02-24 [02:04 AM]

ZNA- ھەولێر



 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٢/٢٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.


لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ھێرشەکانی سەر ھەولێر، دواتر بەلەد و بەغدا تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگی و پێویستیی ھەماھەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندارەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و بەردەوامیی ھاریکاری و پشتگیریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە.


باڵیۆزی ئەمەریکا پابەندیی وڵاتەکەی بە بەردەوامیی دیالۆگی ستراتیژیی ئەمەریکی ـ عێراقی دووپات کردەوە و سەرۆک نێچیرڤان بارزانییش دیالۆگی ستراتیژی وەک چوارچێوەیەکی گرنگ بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە قەڵەم دا، دووپاتیشی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان خوازیاری پەیوەندییەکی تەندروست و کارایە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق و ئامادەیە کێشەکانی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.


دۆخی ھەرێمی کوردستان و گرنگیی یەکڕیزیی لایەنەکان، دوایین پێشھاتەکانی بڵاوبوونەی ڤایرسی کۆرۆنا و ھەوڵەکان بۆ دابینکردنی ڤاکسین، ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و ھاریکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە، ڕێککەوتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال، دۆخی دەشتی نەینەوا و چەند پرسیکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، خرانە بەر باس.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad