English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
2021-02-24 [03:07 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٢/٢٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا. 
باڵیۆزی ئەمەریکا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕی لە بەرامبەر ھەڕەشەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان،  بە تایبەتی دوای ھێرشە تیرۆریسیتیەکەی شاری ھەولێر . سوپاسی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمیشی کرد بۆ لێھاتوویی و شارەزاییان لە مامەڵەکردن لە گەڵ ھێرشە تیرۆریستییەکە و دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکردن بە ھەماھەنگیی لە گەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان.  

باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و ستراتیجی ھەرێمی کوردستان کرد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وەک ھاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا .گوتیشی بە ھەماھەنگیی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان ، کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم ھێرشە، باجی تاوانەکەیان بدەن و بە سزای خۆیان بگەن. 

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانانی کرد و جەختی لەوە کردەوە ، کە ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە، فاکتەرێکی گرنگیی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت لە ناوچەکەدا.





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad