English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جووتیار عادل: ھەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە دەستورییەکان جێبەجێ دەکات و لە پرسی رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ جددیە
2021-02-24 [03:59 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەند زانیارییەکی لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا خستە روو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی٢ی٢٠٢١، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە و دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکەش د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا زانیاری لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا خستەروو.

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بەردەوامە و لەکەشێکی ئیجابیدا بەڕێوەدەچێت و ئومێدمان وایە و دڵنیاین لەوەی بگەین بە رێککەوتن".

گوتیشی: "ھەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە دەستورییەکان جێبەجێ دەکات و لە پرسی رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ جددیە".

ھەروەھا لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستانیش ئاشکرایکرد، کە زۆربەی وەزارەتەکان داتای خەرجی و داھاتەکانیان ئامادەکردووە، پێدەچێت لە ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوودا پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad