English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر
2021-02-24 [04:12 AM]

ZNA- ھەولێر



ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠٢١.٢.٢٤، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆن، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-  
                                                                                    
یەکەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە پابەندبوون بە بەیانی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی، داوا لەھاوڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەکات،  لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بن و (دەمامک)ببەستن، ھەر ھاوڵاتییەک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک) و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و بەپێی بڕگەی چواردەیەمی بەیانی ژمارە (٥٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سزا دەدرێت.   
                                                 
دووەم/ یاد و بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی ئادار بەرز و پیرۆز رادەگیرین بەبێ ئەوەی ھیچ گردبوونەوە و کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەم بۆنانەوە ئەنجام بدرێت.                                     
  سێیەم/ ھەموو چالاکی و خولەکانی وەرزشیی و تۆپی پێ بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر لە یاریگاکان بەڕێوەدەچێت، ھەر یانەیەکی وەرزشی و تیپێک، سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.   
                                                                   
چوارەم/ ھەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان، بازاڕ، چێشتخانە)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک، دووری مەودای نێوان ھاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی ھێمای نۆرەی ھاوڵاتییان لەسەر زەوی بەتایبەتی لە مۆڵ و مارکێت و پێشوازی ھۆتێل و مۆتێلەکان)، ‌ھەرشوێنێک پابەند نەبێت بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، لێژنەی قائمقامیەتەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، ھێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون، دەستبەجێ شوێنەکە دادەخەن.  
                           
پێنجەم/ داوا لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی سنووری پارێزگاکەمان و کەس و کارەکانیان دەکەین، بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خێزانەکانیان، لەکاتی چوونی ڕۆڵەکانییان بۆ قوتابخانە و خوێندنگاکان ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و (دەمامک) ببەستن.        
                    
شەشەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، ھەروەک چۆن لە ڕابردوودا ھاوکارمان بوونە، بەھەمانشێوە ھاوکارمانبن بۆ ھۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەھیچ شێوەیەک ڕێگە بە نوێژخوێنان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان و بردنی منداڵان بۆ ناو مزگەوت قەدەغەبکەن.     

حەوتەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە دەبێت (دەمامک) ببەستن، ھەر فەرمانبەرێک لەکاتی دەوام (دەمامک) نەبەستبێت، رێکاری کارگێری لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، ھەروەھا ھیچ ھاوڵاتییەک بۆی نییە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە ناو ھیچ فەرمانگەیەک.    
                                                               
ھەشتەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر ١٢ی شەو دادەخرێن:-
یانەکانی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە (باڕ)      
                                                                  
نۆیەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێننەوە:                                                           
(ھۆڵەکانی بووک گواستنەوە، ئاھەنگی شەوانە، لایف موزیک لەیانە و ھۆڵەکان، ھەموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک)        
                                                                          
دەیەم/ پرسەدانان لە (ھۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، ھەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و بەپێی بڕگەی حەوتەمی بەیانی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی ناوخۆ پێبژاردنی پێدەکرێت.  
                                  
یازدەھەم/ ھۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تایبەت، بارھەڵگر، کرێ) لەکاتی ھەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، ھەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر.     
                          
 دوازدەھەم/ خوانەخواستە ئەگەر ھەر کاتێک بارودۆخەکە لەڕووی تەندروستییەوە ئاڵۆز بوو، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ، کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدات.   
                                                                          
ئەم بڕیارانە لەکاتژمێر (١٢)ی ئەمشەو (٢٤) لەسەر(٢٥)ی٢/٢٠٢١، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.                                             
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad