English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبوڵای عێراق هێرشی مووشەکی کردبێتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ناوچەی سەوزی بەغدا رەتدەکاتەوە
2021-02-24 [06:54 AM]

ZNA- هەولێر


محەمەد موحی، گوتەبێژی میلیشیای کەتائیبی حزبوڵای عێراق، رەتیکردەوە ئەوان هێرشی مووشەکییان بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ناوچەی سەوزی بەغدا ئەنجام دابێت.

محەمەد موحی گوتی، ئەوانەی ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە، دەیانەوێت ئەمریکا گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران، یان بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر گروپە چەکدارەکانی عێراق بەدەستەوە بدەن.

پێشتر گروپێک بەناوی ئەولیائدەم، بەرپرسیارییەتیی هێرشەکەی سەر هەولێری گرتبووە ئەستۆ، بەڵام دەگوترێت ئەم گروپە باڵێکی سەربە حزبوڵای عێراقە.

لەلایەکی دیکەوە، ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٤ی شوبات لە دیدارێک لەگەڵ سەرۆ‌ک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە ئەوان بە هاوکاریی حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیرشکەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێر سزا دەدەن.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad