English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان كۆبووه‌وه‌
2021-02-25 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئارتاک ئاپیتۆنیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان کرد.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی ئەرمەنستان لە عێراق و کونسوڵی گشتییان لە هەولێر ئامادە بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان تاووتوێ کرا.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان، خواست وئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکاندا.

سوپاسی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ گرنگیدانیان بە پێکهاتەی ئەرمەنی لە هەرێم کە نوێنەرایەتییان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە و وەک گشت پێکهاتەکانی تر، مافەکانیان پارێزراوە.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی و ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەرمەنیی لە هەولێر کرد و هیوای خواست، کە هاندەرێکی زیاتر بێت، بۆ بەرەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان.

 





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad