English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی عەونی : ئەگەر ئەمە راستبێت و سینارۆ نەبێت کوا ١٦ حیمایەکەی دکتۆر غالب
2021-02-27 [07:45 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەلێت ھەر پەرلەمانتارێکی عێراقی ١٦ حماییەی ھەیە مووچەێکی باشیش وەردەگرن ، بەلام بەشێکی زۆری ئەو ئەندام پەرلەمانانە لەگەل خزم و کەسە نزیکەکانی خۆی رێکەوتووە برە پارەێکیان پێبدات دەوام نەکەن بەشەکەی تری بۆخۆیان دەبەن .


عەلی عەوەنی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاپەرەی خۆی لە تۆری کۆمەلاییەتی فەیسبوک دەنووسێت دکتور غالبی ئەندام پەرلەمانی دژی ھەرێمی کوردستان . دەلێت لەبەردەم مالەکەیدا ھێرشی کراوەتە سەر ئەگەر ئەمە راشتبێت پێویستە بپرسین ئەی کوا حیمایەکانت ، ئێمە نزیکی ھەلبژاردنەکان دەبین ئەم جۆرە سینارۆیانە ئیتر زۆر دەبن .

 

عەلی عەونی لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەلێت من دژی توندو تیژی و لێدانم ، ھیوادارم ئەگەر ئەم رووداوە راستبێت تاوانباران دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا ، بەلام مێشکم بروا بەمە ناکات سیناریۆ نەبێت .


بە داخەوە گەندەلی بەشێوەێکی بەرفراوان تەشەنەی کردووە ، ئەو ئەندام پەرلەمانانەی زیاتر باسی شەفافیەت و گەندەلی دەکەن بۆخۆیان گەندەلن ئەگەر پێیان بکرێت ناھێلن چاکسازیش بکرێت .





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad