ZNA - ههولێر
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بەسەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، بڕیاره رەوشی ناوچەکە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە ھەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە فوئاد حوسێن بە یاوەری شاندێک گەیشتووەتە تاران.
ئەحمەد سەحاف باسی لەوەشکردووە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران کە ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت، رەوشی ناوچەکە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات.
راشیگەیاندووە کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارو کۆبوونەوەکانی فوئاد حوسێن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران دەکرێت.
ئەم هەواڵە 778جار خوێندراوەتەوە |