English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكەنەوە
2021-02-27 [11:16 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ شەممە 2021/2/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ کرد

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەتی کە لەسەر پرسی هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر، لە ئەنجامی هەماهەنگیی باشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ئەنجامی باش بەدەستهاتوون.

لە دیدارەکەدا هەروەها، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزه چەکدارە نایاساییەکان لە دەڤەرەکە کرا.

سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی وەزیری ناوخۆی فیدراڵ بۆ هەوڵەکانی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، ئاماژەی بە بەردەوامیی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی و دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییانی کورد و داگیرکردنی زەویوزارەکانیان لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد و گوتی ئەم جۆرە دۆخە نائاسایی ونادەستوورییە، لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە رێگری لێ بکرێت.

دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، تەوەری دیکەی گفتوگۆکان بوو.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad