English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی دوو ترلیۆن دۆلاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پەسەند كرد
2021-02-27 [02:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ هاوکاریکردنی خاوەن کارەکان بڕی 1.9 ترلیۆن دۆلاری بۆ به‌سروشتیكردنه‌وه‌ی وڵات لە کۆڤید-19 پەسەند کرد،  حکومەتی ویلایەتەکان و ملیۆنان ئەمەریکایی کە دۆخی ژیانیان بەهۆی قەیرانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گۆڕاوە.

یاسادانەران درەنگانێکی شەوی شەممە دەنگیان لەسەر پرۆژەکەدا، تەنها دیموکراتەکان دەنگیان بۆ دا، لە ئەنجامدا بە 219 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 212 دەنگی نەخێر پەسەند کرا.

ئەمەش سەرۆک بایدن دەخاتە سەر ڕێچکەیەک بۆ سەرکەوتنی یەکەم پرۆژە یاسای سەرەکی لەوەتای لە 20 ی مانگی 1 دەسەڵاتی گرتۆتە دەست.

پرۆژەی هاوکاریکردنی کۆڤید-19 دەچێتە بەردەم سینتاتی 100 ئەندامی کە لە نێوان دیموکرات و کۆمارییەکاندا دابەش بووە و لەوێ کامڵا هێرسی جێگری سەرۆک دەنگی یەکلاکەره‌وە بە پرۆژەکە دەدات.

دیموکراتەکان بە ڕێژەیەکی کەم زۆرینەن، سوربوون لەسەر ئەوەی ئەم پرۆژە گرنگە بۆ بوژانەوەی ئابوری و شەڕی دژ بە پەتای کۆڤید19 کە هەتا ئێستا زیاتر لە 510 هەزار کەسی لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا کوشتووە.

کۆمارییەکان پشتیوانییەکی زۆریان لە پرۆژەی ڕابردووی هاوکاری کۆڤید-19 کرد دەڵێن تەرخانکردنی 1.9 ترلیۆن دۆلاری دیكه‌ زۆرە.

 

voa





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad