English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: ھێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری ھەولێر پەلامارێکی تیرۆرستی بوو
2021-02-27 [05:05 AM]

ZNA- ھەولێر 


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، گومانی تێدا نییە، ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە فڕۆکخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پەلامارێکی تیرۆرستی بوو.

ئەم گوتانەی مەسرور بارزانی لەمیانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فرانس٢٤ ھاتوون و گوتی: ئەو ھێرشەی شەوی ١٥ی ئەم مانگە کرایە سەر بنکەی ئاسمانی ھێزە ئەمەریکییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، کە تێیدا ژمارەیەک کەس شەھید و بریندار بوون، گومانی تێدا نییە کە پەلامارێکی تیرۆریستی بوو و گوتیشی: لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو ھێرشە ھەنگاوی باشی ناوە و لە زانیارییە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، کە چ لایەنێک لە پشت ئەنجامدانی ئەو ھێرشە بووە، بەبێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکات.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھەڕەشەی بەردەوامی لە ناوچەکە دروستکردووە و گوتی: "داعش خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەیە".

وەک مەسرور بارزانی گوتی: رێکخراوی داعش سوود لەو بۆشاییە ئەمنییە وەردەگرێت، کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان درووست بووە و توانیویەتی چەکداری زیاتر بباتە ناو ریزەکانی رێکخراوەکەی و تا ئێستا چەندین کردەوەیان لە دژی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامداوە، لە ھەندێک حاڵەتیشدا ھاووڵاتیانی سڤیلیش دەکەنە ئامانج، بۆیە داعش تائێستاش کێشەیەکی سەرەکییە.

جەختیشی کردەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە وردی چاودێری چالاکی و بەرەوپێشچوونەکانی داعش بکات.

ھەر لەو دیمانەیەدا مەسرور بارزانی باسی ئەوەشی کرد، پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بەرپرسە لە ھاتنی ھێزەکانی تورکیا بۆ ناوچەکە و گوتی: پێویستە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.

سەبارەت بە سەردانەکەی پاپای ڤاتیکانیش بۆ ھەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوودا ئەنجامی بدات، ئەو سەردانەی بە مێژوویی وەسف کرد و گوتی: ئەو سەردانەی پاپا رێزلێنانێکە نەک تەنیا بۆ مەسیحییەکانی ناوچەکە، بەڵکو بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە ھەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی ھیوای خواست، ئەو سەردانەی پاپا فرانسیس ببێتە ھۆی پشتیوانییەکی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ.





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad