English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمرۆ شەقامی ١٥٠مەتری بەرووی شوفێران دەکرێتەوە بزانە کۆتا خێرای چەندە
2021-02-28 [06:18 AM]

ZNA- ھەولێر



گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر دەلێت رۆژی یەکشەمە2021/2/28 لە کاتژمێر8ی سەر لەبەیانی بەشی یەکەمی شەقامی 150مەتری بەڕووی شوفێران دەکرێتەوە بۆهاتووچۆ کردن لەپاش ئەوەی کە بەفەرمی لەڕۆژی پێنج شەممە لەلایەن ڕیزدار مسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرایەوە .


مقەدەم فازل حاجی گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمرۆ یەکشەمە بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بەرووی شوفێراندا دەکرێتەوە ئەم بەشەی دەکەوێتە نێوان  شەقامی مەسیف بۆ شەقامی بوحرکە .


فازل حاجی گوتیشی بۆلاینی چەپ 110کم وهەردووک لاینی ناوەندیش بۆخێرایی 100کم ولاینی لای ڕاستەش بۆخێرایی 80کم کەدەبێت بەرهەلگرەکان تەنها لەو لاینە لێخوڕین بکەن وەبەدرێژایی ڕێگایەکەش لاینی خزمەت هەیە لەلای ڕاست کە دەتوانن بۆ حاڵەتی لەناکاو بۆ وەستان بەکاری بێنن .


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر راشیگەیاند  بەهیوای ئەوەی کە شوفێرانی بەڕێز سود لەو شەقامە وەربگرن وەبەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بەکاری بێنن وەبەو خێراییەش لێخوڕینی تیادا بکەن کەدیاریکراوە بەهێماکان .

l





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad