ZNA- هەولێر
لەیلا عەبدولجەبار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی دەسپاکی، بە،ئاژانسی هەواڵی زاکرۆسی راگەیاند: دروستکردنی دادگایەکی تایبەتمەند بە دادگایکردنی گەندەلکاران و رایکردنی کەیسەکانیان، ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرە کە نیەتی کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر چاکسازی دەردەخات،یەکێک لە ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەمی چاکسازی نەبوونی دادگایەکی تایبەتمەندبوو بە دادگایکردنی گەندەڵکاران.
لەیلا عەبدولجەبار گووتی: خۆی پرۆسەی نەھێشتنی گەندەڵی بە تەنیا ئەرکی دەزگایەک و حکوومەت نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی هەمەلایەنە بۆ ئەم پرۆسەیە رای گشتی کوردستان لە چین وتوێژەکان و چالاکوان و ھاووڵاتیان و میدیاکاران دەبیت پاڵپشتبن، چونکە نەھێشتنی گەندەڵی ئەرکێکە و ھەموو لایەک بۆ پاڵپشتی بەرنامەی چاکسازی حکوومەت گرینگە رۆڵ بۆ نەھێشتنی گەندەڵی بگێڕن.
لەیلا عەبدولجەبار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی دەسپاکی، ئەوەشی بو ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئەم ھەنگەوەی حکوومەتی ھەرێم لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆ کە ناویەتی بۆ چاکسازی کە قۆناغ بە قۆناغ زیاتر پێداگرییە لەسەر چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵی، ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرە، ھەڵبەت چەندە چاکسازی شوێنی خۆی بگرێت ئەوەندەی تر لە قازانجی خەڵکی کوردستانە.
D.H
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |