English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەورەترین بەشی چاودێری چڕ لەشاری هەولێر دەکرێتەوە
2021-02-28 [07:11 AM]

ZNA_ هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە  28 شوبات بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەورەترین بەشی چاودێری چڕ لەشاری هەولێر دەکرێتەوە.
لەدرێژەی ئامادەکاریەکان بۆ بەرەگاربونەوەی هەڵکشانی نۆێی نەخۆشی کۆڕۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەشێکی گەورەی چاودێری چڕ بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ لە شاری هەولێر دوای تەواو بوون و دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیرە بەکاردەهێنرێت.

کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەکاتێکدایە ڕۆژ بەڕۆژ ژمارە و ڕێژەی تووشبوون لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەکان بەرەو هەڵکشان و تەشەنەکردنی ئەم پەتایەیە و هەرێمی کوردستان لەبەردەم ترسناکی بڵاوبوونەوەی خێرا دایە.

هیوادرین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنمایی تەندروستی بن و خۆیان بپارێزن بۆ دوور بوون لە تووشبوونیان بە نەخۆشی کۆڕۆنا.

وەزارەتی تەندروستی
28 شوبات 2021





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad