English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانی وەزیری پەروەردە دەربارەی ئەو بەڕێوەبەرەی گووتی بە قۆپیە دەرچوومە 
2021-02-28 [02:27 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت ، ئەو کەسەی کە باسدەکرێت کە  قۆپیە ێ کردوە، فەرمانبەر و مامۆستا نیە لە وەزارەتی پەروەردە و ھیچ پەیمانگەیەکی فێربون یان پەیمانگەیەکی خولی زمان بەناوی ئەو کەسە خاوەندارێتی ناکرێت لەناو وەزارەتی پەروەردە، پەیمانگەکە بەوناوە ھەیە، بەڵام خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی دیکە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی را گەیاند،  ئێمە ئیدانەی ھەمو کارێک دەکەین کە کاری قۆپیکردن و گزی بێت و رێکاری تایبەت بە خۆمانمان ھەیە لە وەزارەت، ئەم حاڵەتە ساڵانە وەزارەت مامەڵەی لەگەڵ کردوە و ھەمو ئەوانەی بەو کارە ھەڵستاون بەکاتی تاقیکردنەوەکان رێکاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر 

ھەروەھا گووتیشی ، ئەو کەسەی کە باسدەکرێت فەرمانبەر و مامۆستا نیە لە وەزارەتی پەروەردە و ھیچ پەیمانگەیەکی فێربون یان پەیمانگەیەکی خولی زمان بەناوی ئەو کەسە خاوەندارێتی ناکرێت لەناو وەزارەتی پەروەردە، پەیمانگەکە بەوناوە ھەیە بەڵام خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی دیکە.

د.ئالان ئاماژەی بەوەشدا ،  بەپێی یاسا دەتوانم لەگەڵ فەرمانبەران و مامۆستایانی ناو وەزارەتەکەی خۆم ھەمو رێکارێکی پێویست بە گوێرەی یاسا بگرمەبەر، بەڵام ئەو کەسە لەسەر میلاکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نیە و پێویستی بەھەمانگی زیاترە و پێویستە رێگەبدرێت کە یاساییەکان قسەیەکی جددی لەسەر ئەو بابەتە بکەن .





ئەم هەواڵە 1408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad